ناوهڕۆك
لێكدانەوەی خەونەكان
لێکدانەوەی مانای خەوبینن لای هەندێک جێگەی بڕوای تەواوە هەر ئەوەش وای کردووە لەدوای لە خەو هەستان و بینینی خەو بەدوای ماناکەیدا دەگەڕێن ، بەپێی لێکدانەوەکان و شیکارییەکانی ئیبن سیرین کۆمەڵێک لێکدانەوەی بۆ مانای شوشە لە خەودا کردووە .
شوشە لە خەودا
بینینی شوشە لە خەودا بەڵگەی ژنە و هەندێكیش خزمەتكاری ماڵە ، بەڵام دەوڵەمەند و جێگیر نییە ، ئەگەر كەسێك لە خەویدا شوشەیان پێدا ئەوا لەگەڵ ژنێكی نەدار و هەژاردا هاوسەرگیری دەكات ، ئەگەر ببینێ لەناو شوشەكەدا ڕۆنی گوڵ یان وەنەوشەی تێدا بێت ئەوا لەگەڵ ژنێكی دەوڵەمەند و دینداردا هاوسەرگیری دەكات ، ئەگەر ببینێ لەو شوشەدا شەربەتی هەنار یان شەربەتی بەهێ بخوات ئەوا سەروەتی ژن دەخوات ، ئەگەر ببینێ شوشە بشكێنێ ئەوا ژنەكەی دەمرێت .
سەرچاوەکان
30662 بینین